ڕوانگە - پێش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دەستبەکاربێت، ئیدارەکەی جۆبایدن دەیەوێت، پرسی داننان بە
شەرعیەتی ئیدارەی نوێی سوریا یەکلای بکاتەوە.
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی، بڵاویکردۆتەوە: " ئیدارەی ئەمریکا هەوڵدەدات حکومەتێکی نوێ لەسوریا بەسەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع (ناسراو بەجۆلانی) وەک حکومەتێکی شەرعی ڕابگەیەنێت، ئەم هەوڵە ئامانجی دڵنیابونە لەدانپێدانانی نێودەوڵەتیی بەحکومەتی نوێ لەدیمەشق پێشئەوەی ترەمپ بچێتە کۆشکی سپی."
باس لەوەدەکرێت، شەرع بەڵێنی بەئەمریکییەکانداوە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسییو ئابوریی لەوڵاتەکەدا، ئەمە جگەلەوەی بەڵێنیدابوو کە ڕێگە بەمەسیحییەکان بدات بەئازادیو بەبێ دەستوەردانی لایەنگرانی ئاهەنگی جەژنی کریسمس بگێڕن.