ڕوانگە - شەڕ و ئاڵۆزیەکانی نێوان هێزەکانی هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا بەردەوامییان هەیە و لەو جوارجێوەشدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی هەسەدە هێرشێکی دیکەیان کردە سەر شاری مونبج و شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی قورس لە نێوان هەسەدە و چەکدارە توندڕەوەکانی نزیک لەتورکیا رویدا.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە:؛ سەرەتا هێزەکانی هەسەدە بەچەکی قورس شارۆچکەی ئەبو قلقل و ناوەندی گوندی شاش ئالبونایان لە باشوری رۆژهەڵاتی مونبج تۆپبارانکرد، دواتر هێزەکانیان دزەیانکردە ئەو شوێنانە و شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی قورس لەنێوان هەسەدە و چەکدارە توندڕەوەکانی نزیک لەتورکیا رویدا٫ 

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە  هێزەکانی هەسەدە دزەیانکردە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری مونبج، لەوێش شەڕ و ڕوبەڕونەوەی قورس رویدا، بەڵام تاکو ئێستا زیانەکان نەزانراون.