ڕوانگە - بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠٢٤/١٢/٣١  محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بگاتە شاری تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سوریا تاوتوێ بکات.

هەر بە پێی ئەو زانیارییانە، دوای سەردانەکەی بۆ ئێران، سودانی دەچێتە قەتەر و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەش کۆدەبێتەوە، کە ئەوانیش رۆڵێکی باڵایان هەیە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە سەردانەکانی سوودانی بۆئەوەیە کە نەهێڵێت ئەو  گۆڕانکاریانەی کە لە سوریا ڕوویانداوە  کاریگەری نەرێنییان بەسەر عێراقەوە هەبێت، بۆیە بۆ ئەو مەبەستە جوڵەش دیپلۆماسییەکانی بۆ وڵاتانی دەوروبەر دەستپێکردوە