ڕوانگە  - بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی عەبدوڵڵا ساڵح، ئەو گەنجەی لەلایەن ٢ هاوڕێیەوە کوژرا، دۆزرایەوە.

عەبدوڵڵا پێرێ لەدوای دەرچونی لە ماڵەوە سۆراغی نەمابو، دواتر ٢ هاوڕێی دەستگیرکران و لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەداناوە کە کوشتویانە، بەڵام شوێنی کوشتن و جێهێشتنی تەرمەکەیان نەزانیوە و تەنها ئەوەیان وتوە لەنزیک گوندی سەید خەلیل تاوانەکەیان ئەنجامداوە، هەربۆیە دوێنێ ئێوارە هەڵمەتی گەڕان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیپێکرد، بەڵام نەیانتوانی تەرمەکە بدۆزنەوە.

 بەوتەی سەرچاوەیەکی تەندروستی، تەرمەکە ئەم بەیانییە گەیەنراوەتە پزیشکی دادوەریی کەلار و ئاسەواری چەند فیشەکێکی پێوە بوە.