ڕوانگە - لە ڕێگای کەلار ـ شێخ لەنگەر نزیک گردە گۆزینە سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و ١٠ کەس برینداربوون
عەقید سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە٫ڕایگەیاند:؛ئەمڕۆ (سێ شەمە) لەسەر ڕێگای کەلار ـ شێخ لەنگەر نزیک گردە گۆزینە بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا تایبەت و نیسان سینترا و کیا سیراتوو ١٠ کەس بریندار بوون کە ٨ کەسیان سەرنشینن و دوو لە بریندارەکان شۆفێرن
عەقید سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:؛ئۆتۆمبێلی نیسان سێنترا و کیا سیراتوو بە ئاراستەی شێخ لەنگەر ڕۆیشتوون، ئۆتۆمبێلی جۆری مازدە تایبەت بەئاراستەی کەلار هاتووە لەنزیک گردەگۆزینە پێکیانداداوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.