ڕوانگە - بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان٫ پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:؛

ئومێدەوارم ساڵی نوێی 2025 ساڵی کۆتاییهاتنی قەیرانەکان بێت، هەمووان بەیەکەوە کار بکەین بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی نیشتمانەکەمان، تەبایی و یەکڕیزی ناوماڵی کورد بکەینە لە پێشینەی کارەکانمان.


وتیشی:؛ گەلی ئێمە تەنها بە ئاشتی و برایەتی و پێکەوە ژیان و گیانی یەکترقبوڵکردن دەگات بە ئامانجە رەواکانی خۆی، با ساڵی نوێ بکەین بە ساڵی قۆستنەوەی ئەم دەرفەتانە بۆ خۆشگوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.