ڕوانگە - ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لەپهرلهمانى عێراق ڕادەگەیەنێت:؛ ئاراستەیەکی سیاسییو پەرلەمانیی هەیە بەرەو هەموارکردنەوەی سیستمی هەڵبژاردنی ئێستای هەڵبژاردنەکان کە بە“سانت لیگۆ” ناسراوە.
عارف حەمامی٫ ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپهرلهمانى عێراق٫ ڕونیکردۆتەوە، "زۆر پێشنیاز لەلایەن کوتلە سیاسییەکانو پەڕلەمانتارەکانەوە خراوەتەڕوو، لەوانە پەسەندکردنی سیستمی یەک بازنەیی یان چەند بازنەیی لەناو پارێزگادا".
ئاماژەی بەوەشکردووە:"لەنێو پێشنیازەکاندا دابەشکردنی ئەو پارێزگایانەیە کە چڕیی دانیشتوانیان زۆرە، وەک بەغدا، بۆ دوو بازنەی هەڵبژاردن، بەشێوەیە رەسافە بازنەیەک بێت، کەرخیش بازنەیەکی دیکەی جیا بێت".
سەبارەت بەوادەی هەڵبژاردن، حەمامی جهختیكردوهتهوه، "بەڕێوەچونی هەڵبژاردن بۆ پهرلهمان وەکو وادەی دیاریکراو، لەمانگی تشرینی یەکەمی ئهمساڵدايه ئەنجامدەدرێت، هیچ نیازێکیش نییە بۆ گۆڕانکاریی لەو وادهیەو دواخستنی