پاش ئەوەی کە سەرۆکی ڕەوتی سەدر پاشگەزبوونەوەی ڕەوتەکەیی لە بەشداریکردنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق ڕاگەیاند، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە داوای لەو کردووە کە بەو بڕیارەدا بچێتەوە و ڕەوتی سەدر بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات.

سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی داوای لە سەید موقتەدا سەدر کرد کە لە بڕیارەکەی بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ پاشگەز ببێتەوە.

حەکیم ڕایگەیاندووە کە نابێت گۆڕەپانی سیاسی و هەڵبژاردنەکان لە کۆمەڵانی خەڵک و چالاک خاڵی بێت.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاندووە کە عێراق بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و پێویستە دیمۆکراسی پارێزراو بێت./.