ڕوانگە - ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٥/١/١ ، نزیک کاژێر ٤:٠٠ ـی بەرەبەیانی لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەیش بریندارە.
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕوانگە ٫ ئەو دوو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە خوشکی یەکدین و تەمەنیان نزیکەی 10 ساڵ دەبێت و منداڵێکی دیکەشیان بەشێکی جەستەی سووتاوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو خێزانە عەرەبن و خەڵکی بەغدان، بەڵام دانیشتووی پارێزگای سلێمانین و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لەلایەن بەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە بڵاونەکراوەتەوە.