ڕوانگە ـ بەرەی مقاوەمەی عێراقی ڕەتیان کردوەتەوە، هیچ سەرکردەیەکیان ڕویان لهئێران كردبێتو ههڵاتبن، جەختیشدەکەنەوە لەوەی: هەموو سەرکردەکانیان لەعێراقنو کاری خۆیان دەکەن.
چەند سەرچاوەیەک لەبەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق ئاشکرایانکردوە؛ بەرەی مقاوەمە لەساڵی نوێدا پلانی نوێی بۆ چالاکییەکانی هەیە، هەروەها نۆ خاڵی گرنگیان بۆ خۆیان دیاریکردوەو بەمزوانە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرایدەکەن.
ئەو سەرچاوانەی نزیک لەبەرەی مقاوەمەی ڕەتیان کردوەتەوە، هیچ سەرکردەیەکیان ڕویان لهئێران كردبێتو ههڵاتبن، جەختیشدەکاتەوە؛ هەموو سەرکردەکانیان لەعێراقنو کاری خۆیان دەکەن.
ئاماژەیان بەوەشداوە؛ بەرەی مقاوەمەی هیچکات پشت ناکاتە بنەماکانی خۆی کە بەرگرییو هاوهەڵوێستییە لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەڵەستین.