ڕوانگە - ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگهیاند،"گەلی سوریا درەنگبێت یان زوو بەسەر داگیرکەراندا زاڵ دەبێت و بەرخۆدانی یەمەن، فەڵەستین و لوبنان بەردەوام دەبێت
عەلی خامنەیی لەمیانی وتارێكدا له ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵڕۆژی تیرۆركردنی قاسم سولهیمانی، فهرماندهی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، باسی لەوە کرد: "سوریا لە دۆخێکی ئاژاوەگێڕیدا دەژی، خاكهكهی لەلایەن زلهێزە بیانییەکانەوە داگیر دەکرێت، ئەمریکا لە لایەک و قەوارەی زایۆنیستی لە لایەکی دیکە و هەندێک وڵاتی سەرپێچیکار لە لایەکی سێیەمەوە ههوڵی كۆنتڕۆڵكردنی دهدهن".
ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، باسی لەوەشکرد "گەلی سوریا درەنگ یان زوو بەسەر داگیرکەراندا زاڵ دەبێت و بەرخۆدانی یەمەن، فەڵەستین و لوبنان بەردەوام دەبێت"، ناوبراو ڕەخنەی لە "دروستکردنی یەک لە دوای یەک"ی بنکە ئەمریکییەکان لە سوریا گرت.
ئاماژهی بهوهشكردوه، "دەستدرێژکار دەبێت خاکی میللەت بەجێبهێڵێت، ئەگەرنا دەردەکرێت؛ بۆیە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دهخرێنه ژێر پێی گەنجانی سوریا".
خامنەیی بەرگری لە ستراتیژی ناوچەیی وڵاتەکەی کرد و باسی لە ڕۆڵی قاسم سولەیمانی کرد لە مەشق و پێگەیاندنی هێزی شەڕکەر لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە دوای لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان لە ساڵی 2001 و عێراق لە ساڵی 2003 و ئاماژەی بەوەدا کە "پیلانێکی ئەمریکی پوچەڵکردەوە کە ئامانجەکەی ئێران بو، هەروەها ئهوهشی خستهڕو، ستراتیژی سولەیمانی "بوژاندنەوەی بەرەی بەرخۆدان" بو بە بەکارهێنانی "هێز و گەنجانی نیشتمانی" لە سوریا، لوبنان و عێراق.