ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە ، لەبارەی پرسی ئاشتی لە تورکیا و هەروەها تێڕوانینی وڵاتانی دیکە لەسەر ئەو پرسە و لە هەمانکاتدا ئەگەری سەرکەوتنەکانی پرسی ئاشتی لە تورکیا، حەکیم عەبدولکەریم عەبدولڕەحیم، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان(کەنەکە) و هەروەها ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان،ڕایگەیاند: کاتێک قسە لەسەر پرسی ئاشتی دەکەین٫ یاخود بە دەنگەوە هاتنی تورک دەکەین٫ ئاساییە کاتێک لەبەرامبەر هەردەوڵەتێکدا هێزێکی ئۆپۆزسیۆن هەبێت یاخود گەلێک لەژێر دەسەڵاتی هەر دەوڵەتێکدا بێت و داوای مافی خۆی بکات بێگومان بەچەند قۆناغێکی جیاواز جیاوازدا تێدەپەڕێت و زۆرجار کاریگەری ئەو شۆڕشە یاخود ئەو خەباتە دەگاتە ئاستێک کە دەوڵەت ناچاربکات بەوەی کە دەستدرێژبکات بۆئەو لایەنەی کە بەرهەڵستی دەکات٫ بەنمونە گەلی کورد لە باکووری کوردستان، یەکەمجار ی نییە کە پرۆسەی ئاشتی بێتە ناو دەوڵەتی تورکیا، لەکاتێکدا گرفتی پرسی کورد لە تورکیا پرسێکە پەیوەندی بە دژایەتییەکی قوڵی دەوڵەتی تورکەوە هەیە،
وتیشی: تورک پەروەردە کردنەکەی بە شێوەیەکە کە هەرجۆرە نزیکبونەوە یەک لە پرۆسەکانی چارەسەری بە گومانەوە لای کورد سەیردەکرێت، چونکە ڕوانگەی تورک بۆ کورد بەجۆرێک کە توانیویانە ئەو فۆبیایە کوردی کە هەیە وایکات تورکەکان بەشێوەیەکی زۆر بەرفراوان ئامادەییان نەبێت بۆچونە ناو پرۆسەی ئاشتییەوە، ئێستاش ئەوە دەبینرێت یەکێک لەو رفتانەی کە لەبەردەم ئەم هەنگاوە تازەی چونە ناو پرۆسەی ئاستییەوە ئەوەیە کە زۆر جەخت لە بریندار و کوژراو و خێزانی شەهیدەکان دەکەنەوە لەسەر ئەوەی فیدباکی ئەوان وەربگرن، بەڵام لە پرۆسەی ئاشتی جاراندا لە ساڵی ١٩٩٣ وە تاوەکو پرۆسەی ئاشتی دواتریش ئەوەی ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ بە جۆرێک لە جۆرەکان دەستپێشخەریەکە لە کوردەوە بووە، بەڵام ئەمجارە بەپێچەوانەوە دەستپێشخەریەکە لە دەوڵەتی تورکەوەیە، کە ئەمە لای زۆرێک بە تاکتیکی تورک لێکدەدرێتەوە، بەڵام بەلای پەکەکە یاخود کەجەکەوە، پێیانوایە ئەم هاتنە پێشەوەی تورکیا کۆمەڵێک پاڵنەر هەیە لە پشتییەوە، ئەمە جگەلەوەی دەوڵەتی تورک لەڕووی ئابووری و چونە پێشەوەی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی جەهەپە، کە توانیان ژمارەیەک لە شارەوانییەکان ببنەوە ئەمانە هەمووی هۆکارگەلێکن بۆ ئەم دەستپێشخەرییەی تورکیا.
حەکیم عەبدولکەریم عەبدولڕەحیم، ڕونیکردەوە:؛ ئەوەی کە زۆر کاریگەری هەبێت لەسەر دەستپێشخەری ئەمجارەی تورکیا ئەوەیە کە گۆڕانکاری لە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت و هەروەها گۆڕانکاریەکانی سوریا پێمان دەڵێت کە بەشێوەیەک لە شێوەکان دەستپێشخەری ئەمجارەی تورکیا بۆ دەرچوونە لەو ئەگەرانەی کە ڕووبەڕووی خۆی دەبێتەوە، چونکە دەزانین کە ئێستا تورکیا لەبەردەم قۆناغێکدایە کە ڕوون نییە، کە ئایە سوریا ئاراستەکەی بەرەو کوێ دەچێت ، وە تورکیا پێش ڕووخاندنی ؛ئەسەدیش؛ درکی بەوە کردبوو کاتێک کە باخچەلی دەست بۆ ئەندام پەڕلەمانی دەم پارتی دەبات دیارە تێگەیشتنێکی هەبووە کە گۆڕانکارییەکی لەم جۆرە ڕوودەدات بۆیە تورکیا مەترسی کاریگەری ئەو گۆڕانکاریانەی هەیە لەسەری، ئەوەی کە بتوانێت ئەو گۆڕانکاریانە لەسەر تورکیا بوەستێنێت گەلی کوردە، بەڵام ئەم نێتەی تورکیا تاکتیکیش بێت لەبەرئەوەی پەکەکە هەموو کەرستەکانی بەرگری هەیە و هەروەها لە ئاستی نێودەوڵەتیش داواکارییەک هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ڕەوشی ئۆجەلان، هەروەها بڕیارە مانگی چوار بە فەرمی مافی هیوای پێبدرێت، کەواتە ئەم فشارانە بۆخۆی وایکردووە کە تورکیا پەنا بۆ پرسی ئاشتی ببات.
ئاماژەی بەوەشکرد: خەڵکێک هەیە کە تێگەیشتنی قوڵیان نییە لەسەر ئەو پرسە و واتێدەگەن ئەمە تاکتیکێکی بێت بۆ دابڕاندنی ئۆجەلان لە قەندیل، بەڵام ئەگەر گوێمان لێبێت دوێنێ کەجەکە و جەمیل بایک و کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتیان بەتەواوی لەگەڵ بۆچونەکانی سەرۆکی خۆمانین و دەیکەینە بنەمای مانیفێستۆی کارکردنمان بۆ پرۆسەی ئاشتی، کەواتە هەموو ئەمانە پێمان دەڵێت کە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی چارەسەری ڕەنگە وەک ئەوەی کە پەرلەمانتارانی دەم پارتیش وتیان ئەمجارە ئاماژەکان لەوەی ساڵی ٢٠١٣ زیاترە بۆ گەیشتن بە پرۆسەی ئاشتی، کەواتە هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت بەو ئاراستەی کە پشتگیرییەکی نێودەوڵەتی لە کورد بکرێت، ئەمە پێچەوانەی جارەکانی ڕابردوو.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایە ئەو بۆچونە تاچەند ڕاستە کە پێی وایە کورد هەمیشە لە جەنگدا براوەیە، بەڵام لەسەر مێزی گفتوگۆ دەسکەوتەکانی لەدەستدەدات، ئایە ئەمجارەش ترسی ئەوەمان هەیە کە لەم دانیشتنی کورد لەگەڵ تورکیا هیچ دەستکەوتێک لە دەستبدەین؟ حەکیم عەبدولکەریم عەبدولڕەحیم، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان(کەنەکە) و هەروەها ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان ڕونیکردەوە: ئەوچەمکە لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداوە کاتێک کە هەندێکجار چوونەتە ناو پرۆسەی ئاشتییەوە، وە ئەوەشی کە لە باشووری کوردستانیش چەندینجار چووینەتە قۆناغی ڕێکەوتنەوە، بەڵام بەداخەوە نەمان توانیوە سەرکەوتووبیت بۆیە ڕەنگە ئەو قسەیە تاڕادەیەک بۆ ئێرە ڕاستبێت، بەڵام ئەگەر ئەمە بگوازینەوە بۆ باکوری کوردستان، دەتوانین بڵێین پێچەوانەکەی ڕاستە، چونکە ئێمە لە کۆتایدا لەبەردەم ڕاستییەکی تاڵداین، چونکە دەوڵەتێکی وەک تورکیا کە هەموو پشتیوانی و توانایەکی هەیە دەبێت حەقی ئەوە لەخۆمان بدەین بەردەوام هەنگاو بۆ پرۆسەی ئاشتی بنێین، چونکە ئەو تاقەتی کە سەرفی دەکەین بۆ ئاشتییەکە ئاسانتر دەبێت کەواتە بەهەر شێوەیەک بێت دەبێت هەر بڕۆینە ناو پرۆسەکەوە، بەڵام ئایە ئێمە ئەو دەستکەوتانە لەسەر مێز دەدۆڕێنین؟ بۆ وەڵامی ئەمە دەبێت سەیری پرۆسەکانی پێشو. بکەین، کە دەبینین لە دوای ساڵی ١٩٩٣ ەوە تا ئەوەی ساڵی ٢٠١٣ کە شکستی هێنا پێمان دەڵێت ئایە پەکەکە لەڕووی هێز و تەکنیک و جەماوەر بوونی و هەروەها لەڕووی کەرستەکانی شۆڕش و بەردەوامبوونی دەباتەوە پاشەکشەی کردووە یاخود بۆ پێشەوە چووە؟ کە دیارە بەرەو پێشەوەچووە، کەواتە هیچی نەدۆڕاندووە.
یەکەم ئەوەیە تەنها تورکیا توانیویەتی دەم پارتی هەدەپە و ئەمانە هەمووی بەرهەم و ڕەنجی پارادیمایەکن کە بە ئاشکرا دەرکەوت کە ئەوەی لە بزوتنەوەی ئازادیخواز لە باکوور کە توانی ئەو جۆرە لە چەمکی پێکەوە ژیانی گەلان حیزبێک دروست بکات لە ئاستی تورکیا کاریگەری هەبێت، کە ئەمە ڕەنجی خەباتی گەریلا و ڕەنجی ئەو تێکۆشانەیە کە لە شاخ و خەباتی دیبلۆماسی کەجەکە و نەتەوەییەکانی تر لە باکوور دا یانە.
دووەم: ئەمجارە بۆیە لەسەر مێزیش براوەدەبین، چونکە ڕۆژئاوای کوردستانیش بە بەرهەمی خەباتی پەکەکە دادەنرێت، ئەمە ئێمە نین بە تەنها ئەوقسە بکەین، تەنانەت تورکیا و دەوڵەتانی دیکەش ئەمە دەزانن، کەواتە دەکرێت بڵێین ئەو مەفهوومەی کە جاران هەبووە کە کورد لە جەنگدا ئازایە، بەڵام لە دیبلۆماسییەتدا دەدۆڕێت ئەمە لە باکور ڕوونادات، چونکە دەبینین لە باشوور بڕیار بڕیارێکی کاک مەسعود بێت وەک ئەوەی کە لە ڕیفراندۆمدا بینیمان کە بڕیارێکی تاکەکەسی بوو نەمانتووانی بەرهەمەکەی بچنینەوە، بەڵام لە باکور دەم پارتی و قەندیل و ئاپۆ و خەڵکی بەئەزموون لەناو پرۆسەکەدایە و توانای شیکردنەوەیان بۆ پرۆسەکە هەیە شیکردنەوەمانی ئۆجەلان پێمان دەڵێت ئەمە قابیلی خۆبەدەستەوەدان نییەو قەزیەکە ناکات بە قەزیەیەکی شەخسی بۆ خۆی، بەڵکو مەرج نییە تورکیا بەبێ پرەنسیپێکی ئەخلاقی دەکەوێتەوە و لە دواتریشدا هەموو کەرستەکانی بەرگری لای ئەمان دەمێنێتەوە بۆیە چاوەڕێ دەکەین ئەم پرۆسەیە لەوانەی ڕابردوو باشتربێت.