ڕوانگە - ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا دەنگۆى کوژرانى سێ کەس لە بنەماڵەیەک لە گوندی قشلەی منبج لەلایەن هێزەکانیان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو دەنگۆیانە بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی بەکرێگیراوانی تورکیایە.

لە بەیاننامەکەى ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا هاتووە،تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە لە تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سێ کەس لە بنەماڵەیەک لە گوندی قشلە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج کوژراون و لە چەواشەکارییەکی سیستماتیکیدا تاوانەکەیان بۆ هێزەکانمان گەڕاندووەتەوە ئەوە دورە لەڕاستییەوە وتەنها بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی بەکرێگیراوانی تورکیایە کە لە کاتی تاوانەکەدا گوندەکەیان کۆنترۆڵکردبوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو زانیارییە چەواشەکارانەی لەلایەن تۆڕى بەناو "تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ" بڵاوکراونەتەوە، یارمەتی تاوانبارانی ڕاستەقینەیان داوە و بەردەوامیشیان هەیە بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیان، چونکە سەدان تاوان کە لەلایەن گروپە بەکرێگیراوەکانی سەر بە تورکیاوە لە عەفرین و مەنبەج و ناوچەکانی دیکە ئەنجامدراون تا ئێستاش لەدەرەوەی تاوانباران، کە یارمەتیان دا تاوانەکانیان دووبارە بکەنەوە و مافی قوربانییەکانیان لەدەستدا بۆ دادپەروەری و لێپرسینەوە لە تاوانباران.