ڕوانگە - بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دوورکەوتنەوە لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراوو هاتوچۆی گەرمیان داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێرانی ناوچەکە دەکات کە لە ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/١/٤ ەوە  لە ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار(حەولی) لەنزیک ڕێگای لاوەکی زانکۆی گەرمیان کاردەکرێت. بۆیە داواتان لێدەکەین بەوریاییەوە شۆفێری بکەن تاکو بەدوور بن لە ڕووداوی هاتووچۆ.


داواکارییەکەی هاتووچۆی گەرمیان لە کاتێکدایە کە بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە ژمارەیەک پرۆژەی نیشتەجێ بوونی نوێ نزیک لەو ڕێگایە دروست دەکرێت ئەمەش بووە بەهۆکاری ئەوەی کە قەرەباڵغییەکی زۆر لەو رێگایەدا دروست ببێت و هەروەها ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لەو ڕێگایەوە هاتووچۆدەکەن و لۆدێکی زۆری هاتووچۆ لەسەر ڕەڕێگایەیە کە پێویست دەکات شۆفێران زۆر بە وریاییەوە هاتووچۆبکەن.