ڕوانگە - وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ساڵی 2025 بۆ ئێران سهبارهت به پرسی دۆسیهی ئهتۆمی گرنگ دهبێت.
عەباس عێراقچى، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئامادەن بچنە سەر مێزى گفتوگۆ بۆ دانوستانی بنیادنەرانە، بەڵام مەرجى متمانە دروستکردن و هەڵگرتنی گەمارۆکانیان لەسەر ئێران هەیە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: ئامادەن بەبێ دواکەوتن دانوستان لەسەر بەرنامەى ئەتۆمیی ئێران بکەن، بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتن.
وتیشی: خولێکی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامدراوە. خولی دووەمی دانوستانەکان یەکلایی بووەتەوە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی ئەنجام دەدرێت.
عهباس عێراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران پێشوتریش رایگهیاندبوو، ساڵی 2025 بۆ ئێران سهبارهت به پرسی دۆسیهی ئهتۆمی گرنگ دهبێت.