ڕوانگە - سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، "لەسەرەتای ڕوداوەكانی سوریاوە سوربوین لەسەرئەوەی عێراق لایەنگری هیچ لایەن‌و گروپێك نەكات‌و بژاردە بۆ خەڵكی سوریا خۆیان بەجێبهێڵین بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆیان بدەن.


محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕونیکردەوە:"كەسانێك هەوڵیاندا گۆڕانكاریی لەسوریا ببەستنەوە بەقسەكردن لەسەر گۆڕینی سیستەمی سیاسییەوە لەعێراق، ئەمەش بابەتێكە كە بواری گفتوگۆی تێدانییە".

 

وتیشی:؛ماوەی زیاتر لەساڵێكە ناوچەكەمان پەرەسەندنی بنەڕەتیی بەخۆوە دەبینێت‌و گۆڕانكاریی سیاسی كاریگەریی لێكەوتوەتەوە.


سوودانی باسی لەوەشکرد "هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە گۆڕانكاریی‌و چاكسازیی لەهیچ دۆسیەیەكدا بەسەرماندا بسەپێنێت، ئابوری بێت یاخود ئەمنیی، ئەمە لەگەڵ ئەوەدا كە داندەنێین بەبونی پێویستیی بەپرۆسەی چاكسازیی لەسەرجەم جومگەكاندا".