ڕوانگە  - راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەقامگیری دارایی لە وڵاتدا مەترسی لەسەر نیەو بەردەوام دەبێت بەهۆی سیاسەتی بانكی ناوەندیی عێراق

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی: ئەركی بانكی ناوەندییە بەردەوام بێت لە جوڵەكردن بە دوو ئاراستەدا. دابینكردنی پێداویستییەكانی بانكە نیشتمانییەكانە بۆ دراوی بیانی كە دەبێتە هۆی بەردەوامیی سەقامگیری بازاڕ و رێگریی لە هەر هەوڵێك بۆ سپیكردنەوەی پارە و چاودێریكردنی پارەداركردنی بانكە نیشتیمانییەكان بۆ ئەو مەبەستەی كە پارەكە بۆ كاڵا و شمەكەی راستەقینە تەرخان دەكرێت و دوورە لە هەر جۆرە مامەڵەیەكی گوماناوی و سپیكردنەوەی پارە.

ڕاشیگەیاند: سەقامگیری دارایی لە وڵاتدا بەردەوام دەبێت بەهۆی سیاسەتی بانكی ناوەندیی عێراق و میكانیزمی پارەداركردنی بانكە نیشتیمانییەكان بە دراوی بیانی.