ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری سێنترا وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو گواسترایەوە بۆنەخۆشخانە

عەقید سامان عەلی، وتەبێژى هاتووچۆی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:؛ ئەمشەو(شەممە) لەسەر ڕێگای کەلار کفری نزیک گوندی (وەلی هەییەر) ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سێنترا کە بەئاراستەی قەزای کفری ڕۆیشتووە وەگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو.

عەقید سامان عەلی، وتەبێژى هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:؛بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی لەقەزای کفری و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.