ڕوانگە  - نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان لە رێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بەردەوامی هەیە و بۆ هەر هاووڵاتییەك بەشەخۆراكی مانگانە بەم جۆرەیە: نیو كیلۆ ماش، 1 كیلۆ شەكر، 3 كیلۆ برنج، 1 لیتر زەیت، 400 گرام دۆشاو، نیو كیلۆ نیسك، نیو كیلۆ لەتكەنۆك.

باسی لەوەشکرد، پسووڵەی خۆراك بە دیجیتاڵی دەكرێت و لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی عێراق دێتە هەرێم و هەولێر وەكو نموونە وەردەگرن و لەمساڵدا دەستپێدەكەین، كە هەموو ئەو پسووڵە خۆراكانەی هەیە دەبنە ئەلیكترۆنی.

ئەوەشی خستەڕوو “هاووڵاتیان و بریكارەكانی خۆراك ئەپڵیكەیشنێكیان بۆ دادەبەزێت و بەپێی ئەو ئەپڵیكەیشنە هاووڵاتی دەزانێت چی بەشەخۆراك بۆ هاتووە و ئەگەر هاووڵاتییەكە ئۆكەی لەسەر هەر بەشەخۆراكێك نەكردبێت لەكاتی وەرگرتنیدا ئەوە لای بریكارەكە دەمێنێتەوە و لەسەر بریكارەكە حسابە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی ئەو ئەپڵیكەیشنەوە دەتوانرێت منداڵی تازە لەدایكبوو لەلایەن كەسوكارییەوە داخڵ بكرێت لەڕێگەی ناردنی كارتی نیشتمانییەكەیەوە و هەروەها ئەگەر كەسێكیش کۆچی دوایی بکات بەهەمان شێوە لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنەكەوە دەتوانرێت بسڕدرێتەوە."