ڕوانگە سەرۆکی یەکێتی کەم ئەندامان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە نیگەرانییەوە باس لە دۆخی کەم ئەندامان دەکات و ڕادەگەیەنێت:؛ نیگەرانن لە حکومەت و حکومەت چینی کەم ئەندامان و سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستانی  فەرامۆش کردووە.

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەم ئەندامان ڕایگەیاند:؛ حکومەتی هەرێم وانەزانێت ناڕەزایەتی کەم ئەندامان و خانەنشینان و مامۆستایان و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم هەروا بە سانایی بەسەریاندا تێدەپەڕێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە هەموو چین و توێژەکان توڕەیە لە حکومەت.

سامان حسێن دەشڵێت:؛ داوایان لێ دەکەین ئیدی بەسیەتی دزیکردن و بەسە گاڵتەکردن بە هەستی خەڵک و شێواندنی ژیانی خەڵک و بەسیەتی بڕینی مووچەی خەڵک.

سامان حسێن ڕونیشیکردەوە:؛ بەرپرسانی حکومەت لە ڕابردوودا بەڵێنیان بە خەڵک دابوو کە چاکسازی دەکەن و کێشەی دواکەوتنی مووچە چارەسەر دەکەن، بەڵام حکومەتی هەرێم هیچ یەک لەو خاڵانەی جێبەجێ نەکردووە کە بەڵێنی دابوو بە خەڵک.