ڕوانگە  - موقتەدا سەدر ڕێبه‌رى ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه‌ له‌عێراق  داواده‌كات، "چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستى سوپاو هێزه‌ ئه‌منیه‌ فه‌رمیه‌كاندا بێت"، ده‌شڵێت.

ئه‌مڕۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە لەساڵیادی 104 ساڵەی دامه‌زراندنی سوپای عێراقدا په‌یامێكى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"پێویستە چەک لەدەستی سوپای عێراق‌و هێزە ئەمنییە فەرمییەکاندا بێت".

ده‌شڵێت:"سەرجەم سەرکردەو ئەندامانی سوپای عێراق، بەهەموو جۆرو پێکهاتەکانەوە، لەیادی 104 ساڵەی دامەزراندنیدا، هیوادارم  لەسەر خۆشەویستی نیشتمان‌و گەل بەردەوامبن".

موقتەدا سەدر، ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە چەک لەدەستی سوپای عێراق‌و هێزە ئەمنییە فەرمییەکان بێت، نەخێرو هەزارجار نەخێر، بۆ چەک له‌ده‌ستى گروپە نایاساییەکاندا".