ڕوانگە - وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت".
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی کانوونی دووەم مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، دابینکردنی پارەی مووچەی ئەو مامۆستایانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە ٧ی کانوونی دووەم مووچهی مامۆستایانی گرێبهست لهگهڵ وهزارهتی پهروهردهی هەرێم دابهشبكرێت.