ڕوانگە - ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "بە دابەشبوونی سووریا و تێکچوونی پێکهاتەی ناوەندگەرای سووریا قایل نابین. لەم بارەیەوە هەرچەشنە مەترسییەک ببینین، ئەوە بە خێرایی هەنگاو دەنێین".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرکۆماریی ڕوونکردنەوەی بۆ میدیاکان دا.
لەسەرەتای قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی دۆخی فەڵەستین قسەی کرد و گوتی: "بۆ دۆزینەوەی دەرگایەک بۆ ئاشتی لە غەززە ئەوەی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین. بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامیش لەسەر ئەو هەوڵانەمان بەردەوام دەبین".
گوتیشی: "دەوڵەتی فەڵەستین بە دڵنیاییەوە لەچواڕچێوەی سنوورەکانی ١٩٦٧ و بە پایتەختی قودس و لەسەر بنەمای سەربەخۆیی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی خۆی دادەمەزرێت. وەک چۆن دوای ٦١ ساڵ ستەمی بەعس و ١٣ ساڵ کۆمەڵکوژی، لە سووریا ئیمان و سەبر براوە بوو، لە فەڵەستینیش سەرئەنجام خۆری دادپەروەری بەسەر ستەم و تاریکیدا زاڵ دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ڕەخنەشی لەوانە گرت کە دژ بە گردبوونەوەکەی ئیستانبوڵ کە بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین ڕێکخرابوو قسەیان کردووە و گوتی: "ئەوانەی دژ بە گردبوونەوەی هاوپەیمانی مرۆیی لە پردی گاڵاتا هەڵوێستان گرت، لە مرۆڤایەتی هیچیان پێ نەگشیتووە و بێ ویژدانن".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە پرسە ناوخۆییەکانی تورکیا کرد و گوتی: "یەکێک لە ڕێگەکان بۆ بەچۆک داهێنانی گرانفرۆشان، بایکۆتکردنیانە. گەورەترین کارتی دەستمان دژ بەوانەی کە دەرفەتەکان دەقۆزنەوە، ئازادی نەکڕینە".
لەبارەی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکاندا گوتی: "لە ٣٦٥ ڕۆژدا ٢٥٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و شوێنکار تەواو دەکەین. لە ٢٠٢٥دا بەگشتی ٤٥٣ هەزار یەکە و شوێنکار ڕادەستی لێقەوماوان دەکەین".
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "وەبەرهێنانمان لە بواری پیشەسازی بەرگرییدا بە مەبەستی ئامادەکاریی بۆ جەنگ نییە بەڵکو بۆ پاراستنی ئاشتی، سەروەری، داهاتوو و سەربەخۆییمان و بەرگریی کردن لێیانە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "بەو هیوایەی لەگەڵ نەهێشتنی سێبەری ڕەشی تیرۆر بەسەر سیاسەتی وڵاتەکەمان، لە تورکیایەکی کەشێکی زۆر تەندروستتر و ئازادانەتر بێتە ئاراوە. تورکیا لە خاڵی پاراستنی مانەوەی خۆی زۆر جار ئیرادەی خۆی بە هێزەوە نیشان داوە، ئیشەکە بگاتە ئەو ڕادەیە، دووبارە شەوێک لەپڕ بەسەریان دادەدەین. چارەنووسی ئەوانەی کە دەیانەوێت لەپاڵ تیرۆر و توندوتیژی دابن، ئەوە ناشتنی خۆیان و چەکەکانیانە. بە ئاشکرا دەڵێم، هیچ هێزێک ناتوانێ بەرەنگاری ئەوە ببێتەوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "بڕیارمان داوە ساڵی ٢٠٢٥ ناو بنێین ساڵی خێزان. هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی یەکەی خێزان، بەهێزکردن و ڕاگرتنی وەک میراتێک، دەبێت".
ڕاشیگەیاند: "لە چوارچێوەی پڕۆژەی ناوخۆیی تۆڕی هەواڵگەیاندنی 5Gدا، ساڵی ٢٠٢٥ دەست بە جێبەجێکردنی دەکەین. ئامانجمانە لە ٢٠٢٦دا یەکەمین شەپۆلەکانی ئەوە وەربگرین".
پرسی سووریا تەوەرەێکی دیکەی قسەکانی سەرکۆمار ئەردۆغان بوو و لەم بارەیەوە گوتی: "بە دابەشبوونی سووریا و تێکچوونی پێکهاتەی ناوەندگەرای سووریا قایل نابین. لەم بارەیەوە هەرچەشنە مەترسییەک ببینین، ئەوە بە خێرایی هەنگاو دەنێین".