ڕوانگە - سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ دەچێتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی بگاتە وڵاتی تورکیا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ بکات.
بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران لەگەڵ گەیشتنی بە ئەنقەرە چاوی بە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بکەوێت، هاوکات دوای نیوەڕۆش لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات لەوانە: پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، هەروەها پرسی دووبارە دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە یەكێک دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان.