ڕوانگە - ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، دەستبەردانی جەنگاوەرانی ئازادیی کورد لە سوریا نابن و بەوەفا دەبن بەرامبەریان.

ئیمانیۆل ماکرۆن لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی نوێی سوریا و دەسەڵاتدارانی ئێستای وڵاتەکە بکەن.

سەرۆکی فەرەنسا گوتیشی، “فەرەنسا جەنگاوەرانی ئازادی، هاوشێوەی کورد لە سوریا جێناهێڵێت لە کاتێکدا ئەوان دژی گرووپە توندڕەوکانی سوریا دەجەنگن.”

لەبارەی دۆخی ئۆکراینیشەوە، ئیمانوێل ماکرۆن دەڵێت، پێویستە ئۆکراینییەکان دانوستانی واقیعی دەربارەی خاکەکەیان بکەن لەگەڵ روسیا، بە ئامانجی ئەوەی جەنگ کۆتایی بێت.

جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە ئەمریکا روسیا قایل بکات بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و وڵاتانی ئەوروپاش گەرەنتی پاراستنی ئاسایشی ئۆکراین بکەن.