ڕوانگە - ئاژانسی سپۆتنیکی روسیا بڵاویکردووەتەوە گرووپە توندڕەوە تازە سەرکارهاتووەکانى تەحریر شام کڵێساى ئایا سۆفیاى شارۆچکەى سەقەلیەی گوندەواری حەمایان سوتاندووە، بەڵام میدیا ناوخۆیی و ئاگادارەکانى سوریا بڵاویانکردووەتەوە داخستنى کڵێساکە بۆ کۆمەڵێک هۆکار دەگەڕێتەوە کە یەکێکان شوێنى کڵێساکەیە، دەمێکە لەبارەى گواستنەوەى لە گفتوگۆدان.

ماوەیەک پێش لە ئێستاش لەلایەن دەستێکى نەناسراوەوە هێرشى کراوەتە سەر، تەحریر شامیش بڵاویانکردوەتەوە ئەو رووداوانە هیچ پەیوەندییەکیان بەوانەوە نییە.

حەنان عیسا چالاکوانى مەدەنى دانیشتوى حیمس بە رۆژنامەکەى راگەیاندووە دواى نەمانى رژێمەکەى ئەسەد ژمارەیەکی زۆر لایەن دەنگۆی ناڕاست دروستدەکەن و ئامانجیان پشێوی نانەوە و گێرەشێوێنییە، راشیگەیاندووە ئەوەندە دەنگۆکان لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاودەبنەوە کە زەحمەتە بتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت و رێگە بە گێرەشێوێنییەکان بگیرێت.