ڕوانگە - ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچە دەبێت،کە لەنێویاندا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی ۲٠۲٤ دەخرێتە ڕوو.
ڕاشیگەیاند؛ هەروەها بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغداو ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی موچەخۆرانی هەرێم لە کۆبوونەوەکە باس دەکرێت.