ڕوانگە - پاش گەیشتنی بە تارانی پایتەخت و کۆبونەوەی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەقامگیریی سوریا، کلیلی سەقامگیریی ناوچەکەیە و داوادەکەین سنورێک دابنرێت بۆ دەستوەردانی دەرەکی کە زیان بەبەرژەوەندییەکانی سوریا دەگەیه‌نێت".

ئەمڕۆ چوار شەممە 2025/1/8 محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وه‌فدى باڵاى یاوه‌رى به‌فڕۆكه‌یه‌ك به‌غدایان به‌ره‌و تاران به‌جێهێشت، له‌تارانى پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامى ئێران، سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته‌ به‌فه‌رمى‌و به‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت پێشوازیى لێكردن و دوای کۆبونەوەیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:"سەردانەکەم بۆ تاران، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانمانە، ئه‌مڕۆش لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران گفتوگۆمان لەسەر پەیوەندیی‌و چەندین بابەتی جیاواز کرد، هەروەها کۆبونەوە لەسەر ئاستی وەزارەتەکان لەنێوان هەردوو وڵاتیش دەبێت".

لاى خۆیشیه‌وه‌ مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند، "بیروڕامان لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گۆڕییەوە بەتایبەت هاوکارییە دولایەنەکان لەهەموو بوارەکاندا، هەردوو وڵات ڕوانگەی هاوبەشمان لەسەر ڕوداوەکانی سوریا هەبوو، هێمنی‌و ئارامی‌و پاراستنی یەکپارچەیی سوریاو پێویستیی دەرچونی ئیسرائیل لەناوچەکە، بابەتی کۆبونەوەکەمان بوو".

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ سودانی جه‌ختیكرده‌وه‌، "سەقامگیریی سوریا، کلیلی سەقامگیریی ناوچەکەیە و داوادەکەین سنورێک دابنرێت بۆ دەستوەردانی دەرەکی کە زیان بەبەرژەوەندییەکانی سوریا دەگەیه‌نێت".

 له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ سودانی جه‌ختیكرده‌وه‌، "سەقامگیریی سوریا، کلیلی سەقامگیریی ناوچەکەیەو داوادەکەین سنورێک دابنرێت بۆ دەستوەردانی دەرەکی کە زیان بەبەرژەوەندییەکانی سوریا دەگەیه‌نێت".


 هاوكات سەرۆک کۆماری ئێرانیش لەبەشێکی قسەکانیدا جه‌ختیكرده‌وه‌، "گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت لەگەڵ عێراق، لەپێشینەی کارەکانمان دەبێت".

بۆ ئه‌وه‌ش تایبه‌ت به‌پەیوەندییەکانی نێوان ئێران‌و عێراق، سودانی وتی، "عێراق دوپاتیدەکاتەوە، سورە لەسەر بونیادنانی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌و نێودەوڵەتیشدا".