ڕوانگە - وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگەیاند:؛ پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به‌هاوڵاتیان زیاد ده‌كات، ئاماژەی بەوەشکرد، كۆتایی مانگی داهاتوو 500 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی زیاد ده‌كرێت".
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حكومه‌تى هەرێم بۆ ڕوانگە ڕایگه‌یاند، "کۆی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا له‌ئێستادا نزیکەی سێ هەزارو 700 مێگاواتە، لەکاتێکدا پێویستی ناوخۆی هەرێم حەوت هەزار 500 مێگاواتە".
وتیشی:"بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وەزارەتی کارەبا بەردەوامەو لەهەوڵی فراوانکردنی تۆڕی نیشتمانیدایه، لەکۆتایی مانگی شوباتی داهاتوشدا، 500 مێگاوات کارەبا زیاد دەکرێت".
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حكومه‌تى هەرێم ئاشکرایشیکرد :"بەشێوەیەکی تێکڕا پێدانی کارەبای نیشتمانی ئێستا لەنێوان حەوت بۆ 10 کاتژمێرە، هەوڵدەدەین لەگەڵ زیادبونی بەرهەمهێنان، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد بکەین، بەڵام بەو مەرجەی خواستی بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاوڵاتییانەوە کۆنترۆڵ‌و جێگیربێت".