ڕوانگە - ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، لە كۆشكی سەعدئاباد لە تارانی پایتەخت لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران مەسعود پزیشكیان كۆبووەوە، كە ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆكرا لەبارەی لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و گرنگی بەردەوامیدان بە هەوڵەكانی هاوكاری هاوبەش لە چوارچێوەی ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتنی دوو قۆڵی و پەرەپێدانی هاوبەشیی بنیاتنەر، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵاتی دراوسێ بەرز بكاتەوە.

كۆبوونەوەكە شاهیدی گفتوگۆی هاریكاری و هەماهەنگی  بوو لە هەڵوێستەكانی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە پێشهات و ڕووداوەكانی ناوچەكە، بەتایبەتی دۆخی سوریا و پێویستی هەنگاوی هاوبەش بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری سوریا و پاراستنی یەكپارچەیی خاكی وڵاتەكەی.

هەروەها هەردوولا باسیان لە لێكەوتەكانی دەستدرێژییە بەردەوامەكانی زایۆنی بۆ سەر گەلی فەڵەستین لە كەرتی غەززە كرد، و جەختیان لە سەر بەردەومی هەوڵەكانی عێراق كردەوە كە لەسەر بنەمای پەیوەندییەكانی هاكاری بنیاتنەر لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە بەمەبەستی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی شاندی حكومەتی عێراقی كرد لە گفتوگۆی دوو قۆڵی فراوان كە لە تاران بەڕێوەچوو، وەفدی ئێرانیش مەسعود پزشكیان سەرۆك كۆماری ئێران سەرۆكایەتی كرد، كە بوارەكانی هاوكاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە ئاست و بوارە جیاوازەكان گفتووگۆیان لەبارەوە كرا.

لە گفتوگۆكان و لە شاندی عێراق، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و وەزیرانی كارەبا و بازرگانی و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران و بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەكانی نەوت لە وەزارەتی نەوت بەشداربوون.

گفتوگۆكان، لە نێوان شاندەكانی هەردوو وڵاتدا، شاهیدی پێداچوونەوە بوو بەو ڕێوشوێنانە كە هەردوولا بۆ كاراكردنی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن گیراونەتەبەر، كە پێشتر لە سەردانەكەی سەرۆك پزشكیان بۆ بەغداد لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا واژۆ كران، بەتایبەتی ئەوانەی تیشكیان خستە سەر بوارەكانی: بەستنەوەی شەمەندەفەر بۆ گواستنەوەی سەردانكەران،  ئاسایش و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان، كێڵگەكانی وزە، و شارە پیشەسازییە هاوبەشەكان.