ڕوانگە - پارێزگاری بانكی ناوەندی عەلی عەلاق، تەئكیدیكردەوە: كە هیچ كێشەیەكی دارایی بوونی نییە كە هەڕەشە لە موچەی فەرمانبەران بكات.

عەلاق  ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: هیچ كێشەیەكی دارایی بوونی نییە كە مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دروست بكات و توانا و سەرچاوەی گەورەمان هەیە، و وتیشی: یەدەگی بانكی ناوەندی زۆرە و توانای دابینكردنی خواست لەسەر دۆلار هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد: بانكی فیدراڵی، ستایشی ڕێكارەكانی عێراقی سەبارەت بە حەواڵەی دەرەكی كرد، و وتیشی: میكانیزمی پێدانی دۆلار بە گەشتیار دڵنیای دەدات لەوەی كە بە تایبەتی دەگاتە دەستی سودمەند.

رونیشیكردەوە: نرخی ئاڵوگۆڕی هاوتەریب چیتر ڕێژەیەكی ئاماژەدەر نییە بۆ هیچ شتێك و یەدەگەكانمان بەهێزكراون و بانكی ناوەندی چێژ لە سەربەخۆیی وەردەگرێت، و وتیشی: پارەدانی ئەلیكترۆنی شایەتحاڵی گەشەسەندنە و خاوەنی باشترین سیستەمی ژێرخانی جیهانیین.

راشیگەیاند: پڕۆژەیەكمان دەستپێكرد بۆ دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نیشتمانی پارەدانی ئەلیكترۆنی و گەیشتووەتە قۆناغە پێشكەوتووەكان، و وتیشی: كۆمیسیۆنەكان لە فرۆشگاكان مۆڵەتیان لەلایەن بانكی ناوەندییەوە نییە، ئێمەش كاردەكەین بۆ داخستنیان و گواستنەوەیان بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردن.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: حەواڵەی هاتوو پەیوەستە بە بڕیاری سنوورداركردنی مامەڵەكردن بە دینار و ئێمە ڕێگەمان بە بانكەكان دا دۆلار هاوردە بكەن و توانیمان كارەكانی قاچاخچێتی سنووردار بكەین.