ڕوانگە - بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و شۆفێران و هەروەها دوورکەوتنەوە لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ئگاداری شۆفێران و هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکاتەوە کە جووت سایدی سەرەکی کەلار - کفری لە دەروازەی شاری کفری ئاراستەی هاتن بۆ شاری کەلار دادەخرێت بە هۆی کارکردن لەو دەوازەییە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕونیشی دەکاتەوە:؛ ئاراستەی هاتوچۆکردن دەکەوێتە سایدی بەرامبەر، بۆیە پێویستە شۆفێران بەوریاییەوە شۆفێری بکەن تاکو بەدوور بن لە ڕووداوی هاتووچۆ.