ڕوانگە - مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ١١ بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:؛ دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس چاودێرییان خستە سەر تۆمەتبارێک کە لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بوەو سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت.

وتیشی:؛تۆمەتبار (هـ، ع، ع) لەدایکبووی ١٩٩٠ لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمار کراوەو داواکراوە بەپێی ماددەکانی ٤٤٤، ٤٤٦، ٢٨٩ و ٢٩٨ لەیاسای سزادان.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرایشیکرد:؛تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیەو لەسەر چەند تاوانێکی تر سزا دراوە.