ڕوانگە  -  هەفتەی ئایندەی دادگای فیدراڵی تاوتوێی نادەستوری بونی یاسای تیرۆری هەرێم دەکات

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لەم هەفتەیەدا دو دانیشتن ئەنجام دەدات و هەشت دۆسیە تاوتوێ دەکات، کە یەکێكیان پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە ماوەی هەفتەی داهاتودا تەنها دو دانیشتن ئەنجام دەدات کە ئەوانیش لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ـی ئەم مانگەدا دەبێتو تاوتویی چەند دۆسیەیەکی جیاواز دەکات. 

لەو دو دانیشتنەی  دادگای باڵای فیدراڵی عێراق هەشت دۆسیە تاوتوێ دەکرێت، کە یەکێکیان پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە و تایبەتە بە نادەستوری بونی یاسای ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان.

سکاڵاکە لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کراوەتەوە و تیایدا داوا کراوە یاساکە بە نادەستوری پێناسە بکات و هەڵبوەشێنرێتەوە.