ڕوانگە - ئەندامێکی دەستەیبەڕێوەبەری پەکەکە دەڵێت، ئەگەر دەوڵەتی تورکیا بەڕاستی گوێ لە قسەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بگرێت، ئەوا ئامادەن ڕۆڵی مێژوویی خۆیان بگێڕن، بەڵام بەپێچەوانەوە تورکیا زیانی گەورەی بەردەکەوێت.
موراد قەرەیلان،ئەندامی دەستەی کارگێڕی پەکەکە ڕایگەیاند، ئەوان پابەندن بە هەموو بڕیارەکانی سەرکردەکەیانەوە و هەرچییەک لە توانایاندا بێت بۆ پێکهێنانی ئەوان دەیکەن، بەڵام پێش هەموو شتێک دەبێت دەوڵەتی تورک هەنگاوی کردەوەیی بنێتەوە.
وتیشی: گەلی کورد باوەڕی بە دەوڵەتی تورکیا نییە و بۆیە دەبێت تورکیا هەنگاوی ئەرێنی بنێت، دەشڵێت:ئەردۆغان دەبێتواز لە بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە و هێرشەکان بهێنێت، چونکە ئەم زمانە دەبێتە هۆی لەناوچوونیدەسەڵاتدارانی ئاکەپە.
موراد قەرەیلان هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئۆجالان دەیەوێتچارەسەری دیموکراسی بەرەوپێش ببات، بەڵام ئەگەر حکومەتی ئاکەپە و دەوڵەتی تورکیا دڵسۆزی نیشان نەدەن، پەکەکە بژاردەی دیکەی دەبێت و تورکیا دەبێت لە دەرەوەی ئیرادەی ئامادەی گۆڕانکاری بێت.