ڕوانگە - نوێنەری کۆمپانیای ڕاوێژکاری ئاکیو وێزەر ڕایدەگەیەنێت" زیانە ئابوورییەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە کە لە باشووری کالیفۆرنیا ڕوویداوە دەتوانێت بگاتە نێوان ١٣٥ بۆ ١٥٠ ملیار دۆلار".
بیل وایدل نوێنەری کۆمپانیای ڕاوێژکاری ئاکیو وێزەر، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پۆستێکدا بڵاویکردووەتەوە" ئاکووێزەر، خەمڵاندنی سەرەتایی خۆی بۆ زیانە ئابوورییەکانی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی کێوییەکانی باشووری کالیفۆرنیا بۆ نێوان ١٣٥ بۆ ١٥٠ ملیار دۆلار خەمڵاندنی بۆ کردووە".
جێگای سەرنجە کە هەمان کۆمپانیا پێشتر زیانەکانی بە نزیکەی ٥٢-٥٧ ملیار دۆلار خەمڵاندبوو.
وتەبێژی کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، شارەزایانی کەشناسی پێشبینیدەکەن بای بەهێز و زیادبوونی مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکە تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت.
ئاگرکوژێنەوەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا بەلایەنی کەمەوە لەگەڵ پێنج ئاگرکەوتنەوەی گەورەی دیکە دەجەنگن کە تا ئێستا لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٩٠٠ پێکهاتە و شوێنەوارە بەناوبانگەکانیش مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە نزیکەی ٢٨ هەزار دۆنم زەوی سووتاوە و وەزارەتی دارستان و پاراستنی ویلایەتەکەش فەرمانی چۆڵکردنی بۆ ١٣٠ هەزار کەس دەرکردووە، هەروەها بەهۆی ڕووداوەکەوە کەنارەکانی زەریای هێمن تا ناوەوەی پاسادینا وێران بووە.
وەزارەتی چاکسازی کالیفۆرنیا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ٣٩٥ تیمی ئاگرکوژێنەوەیان لە ٢٩ تیمدا جێگیرکردووە.