ڕوانگە - فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایدەگەیەنێت" لە هێرشێكدا جێگری والی كەركوك و پێنج چەكداری دیكەی داعش لە زنجیرە چیاكانی حەمرین كوژراون". 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆر چونەتە ئەو شوێنەی كە رۆژی ٧ی ئەم مانگە بە فڕۆكەی ئێف ١٦ لەلایەن هێزە ئاسمانییەكانی عێراقەوە لە زنجیرە چیای حەمرین لە كەركوك كرایە ئامانج". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" شەش تەرمی چەکدارانی داعش دۆزراونەتەوە کە لە نێویاندا (جێگری والی کەرکوک) هەبووە و لە هێرشە ئاسمانییەکەی ڕۆژی ٧ی ئەم مانگەدا کوژراون".