ڕوانگە - ژمارەیەک لە وڵاتان ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر گەڕاندنەوەی هاوڵاتیەکانی خۆیان لەکەمپی هۆڵی ڕۆژئاواى كوردستان.
یاسر وەتوت ئەندامی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە"10 وڵات بەپلانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەو چارەکردنی کەمپی هۆل ڕازییبون، یەکێک لەخاڵەکانی پلانەکەش ئەوەیە، وڵاتان هاوڵاتییەکانیان لەو کەمپە بگەڕێننەوە وڵاتی خۆیان".
یاسر وەتوت، وتویشێتی:؛دوای گەڕانەوەی نیشتەجێبوانی کەمپی هۆل بۆ وڵاتەکانی خۆیان، لەچوارچێوەی پرۆگرامی تایبەتیدا ڕاهێنانی خۆگونجاندیان پێدەکەن.
کەمپی هۆڵ لەناوچهیهكى چۆڵهوانیدایهو چوار کیلۆمەتر بەئۆتۆمبێل دورە لەناوچەی مەلیکە لەنزیک شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستانەوە.
نزیکەی 60 هەزار کەس لە 50 وڵاتی جیهانەوە لەنێو کەمپی هۆڵدا هەن، لەو ڕێژەیەش 30 هەزار عێراقی، 20 هەزار سوری‌و نزیکەی 10 هەزار کەسی دیکەش لەوڵاتانی دیکەی جیهان پێکهاتون، نزیکەی 20 هەزار منداڵی بەبهڕهچهڵهك عێراقیی‌و سوریشی تێدایە، هاوکات دوو هەزارو 500 خێزانی چەکدارە داعشە بیانییەکانی تێدایە، زۆرێک لەوانە لەسەروبەندی تێکشکانی گروپی تیرۆریستى داعشەوە لەباغوز لەساڵی 2019وه لەنێو کەمپەکەدا دەستبەسەرن.
ئەمریکا زۆربەی هاوڵاتییەکانی خۆی لەنێو کەمپەکەدا بۆ ئەمریکا گواستوەتەوە، بەڵام زۆرێك له‌وڵاتانی ئه‌ندامى یەکێتی ئەوروپا، ڕەتیانکردوەتەوە کە ئەوکەسانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه‌مپه‌كه به‌بۆمبێكى ته‌وقیتكراوى مه‌ترسیدار له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌نرێت، چونكه به‌شێكى هه‌ره زۆرى دانیشتوانى كه‌مپه‌كه هاوسه‌رو منداڵى چهكدارو ئه‌میره‌كانى داعشن‌و تائێستا بیرى توندڕه‌وى زاڵه به‌سه‌ریانداو چه‌ندینجاریش داعش هه‌وڵیداوه دزه بكاته ناو كه‌مپه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشى ڕۆژئاواى كوردستان‌و هه‌سه‌ده‌وه هه‌وڵه‌كانیان پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.