ڕوانگە - سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا ١٠ ی کانوونی دووەم " لە بارەی دۆخی سووریا و مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا".
بەرپرسەکەی ئەمەریکا وتیشی" ئەرکی درێژخایەنمان بۆ تێکشکاندنی داعش لە سووریا بەردەوامە، هەروەها هێزەکانی وڵاتەکەمان لە بەشی رۆژهەڵاتی سووریا دەمێننەوە و هاوبەشی هەسەدەن."
لەبارەی دەنگۆی ناردنی هێزی هاوبەشی ئەمەریکا و فەرەنسا بۆ سووریا لەسەر پێشنیازی هەسەدە، سابرینا سینگ، وتی " ئاگاداری ئەو کارە نین".
٢٠ کانوونی دووەم سەرۆکی نوێ ئەمەریکا ترەمپ دەسەڵاتی ئەو وڵاتە وەردەگرێت تا ئێستا سیمای سیاسەتی سەرۆکە نوێکە لە بارەی سوریاوە بەتەواوی رۆشن نییە.