ڕ‌وانگە - لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرش و ڕوبەربونەوەکان لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بەردەوامە لە گوندێکی نزیک کۆبانێ زیاتر لە ١٠ کەس بونە قوربانی لە نۆ کەسیان ئەندامی یەک خێزانن ...

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاوایان کردەوە، بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە گوندی مەسرب بەسرین لە باشوری کۆبانێ، دو منداڵ لەگەڵ باوکیان گیانیان لەدەستدا و دایکیان و پێنج منداڵ دیکەی هەمان خانەوادە بریندار بون.

بە گاێرەی زانیاریەکان باوکەکە تەمەنی ٣٧ ساڵ بوە و دو منداڵەکەش کە هەردوکیان کچ بون تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ١٣ ساڵان بون. هەر لە باشوری کۆبانێ بەهۆی بۆردومانەکان دو خوشک بریندا بون.

هاوکات گوندەکانی ناوچەی بەنداوی تیشرین و دەوروبەری بەنداوەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکان و سوپای تورکیا بە چڕی بۆردومان دەکرێن و گردبونەوە و خۆپیشاندانەکان لەلایەن هاوڵاتیان و چالاکوانن زیاتر دەبێت بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە بە ڕێژەیەک زۆر لە هاوڵاتی لە کانتۆنی جەزیرەوە ڕێپێوانیان ئەنجامدا و داوایان لە لایەنەی نێودەوڵەتی دەکرد هێرشەکان ڕابگیرێت.