ڕوانگە - ئەوگەنجەی بەڕووداوێکی هاتووچۆ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کفری بریندار بوو، کەمێک پێش ئێستا لە کەلار گیانی لەدەستدا

عەقید سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە) بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری پێکدادان، لەنێوان ماتۆڕ سکیلێک و بارهەڵگرێکی (دووتەنی) لە قەزای کفری گەنجێک بەسەختی برینداربوو، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەقەزای کەلار، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

عەقید سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە: گەنجەکە دانیشتووی قەزای کفرییەو تەمەنی ١٥ ساڵە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.