ڕوانگە - فرۆكەی ئوردن بەیانی سێشەممە 14-1-2025 دوو خانوویان لە پارێزگای سوەیدای باشوری سوریا بۆردومان كرد، گومان دەكرێت ئەو دوو ماڵە كەسێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەكاریهێنابن.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، فرۆكەی جەنگیی ئوردن گوندی شەعابی لە دەوروبەری سوەیدا كردووەتە ئامانج و دووجار بۆردومانی كردووە، یەكێك لە بۆردومانەكان لەناوەراستی گوندەكە و ئەوەی دیكەشیان لە باشوری گوندەكە.
بۆردومانەكە دوو ماڵی كردووەتە ئامانج، یەكێكیان ماڵی جیهاد سەعیدە كە عەشائیرێكی ناوچەكەیە و تۆمەتبارە بە بازرگانی چەك و ماددەی هۆشبەر لەنێوان سوریا و ئوردن.
پێش دوو ڕۆژ شەڕی سەخت لەنێوان پاسەوانی سنوری ئوردن و گروپێكی چەكداری سەر بە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە سنوری ئوردن ڕوویدا كە چەكدارەكان ویستبوویان بچنە سنوری ئوردنەوە، بەهۆیەوە یەكێك لە چەكدارەكان كوژرا و ئەفسەرێكی پاسەوانی سنوری ئوردنیش برینداربوو.