ڕوانگە _ وتهبێژى وهزارهتى بهرگرى ئهمریكا، ڕایدەگەیەنێت:؛ئەرکی ئێمه وەک هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا شکستپێهێنانی داعشە و ئاگاداری ئەوەنین هیچ گۆڕانکارییەک لەو ئەرکە ڕویدابێت".
پات ڕایدەر وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا لەکۆنگرەیەکى ڕۆنامەوانیدا ڕایگهیاند، "دەمانەوێت گرژیىو ئاڵۆزیەکان بەرەو کەمبونەوە بچن، چونکە نامانەوێت سەرهەڵدانەوەی داعش یان ئەو هەلومەرجە ببینین کە ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش لەسوریا، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستا شەڕێکى سەخت لەباکورى سوریا (بەنداوى تشرین) هەیە لەنێوان هێزەکانی سوریاى دیموکراتو تورکیا یان ئەو هێزانەی سەر بەتورکیان، دەمانەوێت کۆتایی پێبێتو ئاگربەست ڕابگەیەنرێت".
وتهبێژى وهزارهتى بهرگرى ئهمریكا، ئەوەشی خستەڕوو:
ئەرکی ئێمه وەک هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا شکستپێهێنانی داعشە، من ئاگاداری ئەوەنیم هیچ گۆڕانکارییەک لەو ئەرکە ڕویدابێت".