ڕوانگە-- دەربارەی پرسی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو گۆڕانکاریانەی کە چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوودا ڕوو لەم ناوچەیەبکات و هەروەها ئامادەکارییەکانی کورد بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانە پەیامنێری ڕوانگە گفتوگۆیەکی تایبەتی لەگەڵ مستەفا عەبدڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەڕلەمانی کوردستان، ئەنجامداوە و ئەمەی خوارەوە دەقی گفتۆگانە.
* تێڕوانینی ئێوە چییە سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە کاتەدا کە ناوچەکە بە دۆخێکی ناسەقامگیری سیاسیدا تێپەڕدەبێت، ئایە کورد دەکرێت چیبکات بۆئەوەی هاوتەریب لەگەڵ ڕووداوەکاندا خۆی بگونجێنێت؟
وەڵام/ ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێمانوایە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، کوردیش لەو وێستگە سیاسییە گرنگەی ناوچەکەدا پێویستە ئامادەباشییەکی هەبێت، بۆیە پێمانوایە ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێم زۆر کەمتەرخەمن لە پێکهێنانی حکومەت و ئەوانەی خوازیاری پێکهێنانی حکومەتن، وە لە پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان بۆئەوەی پەڕلەمان لەسەر پێی خۆی بوەستێت، وە حکومەتێکی متمانە پێدراو هەبێت لە هەرێمی کوردستان بۆئەوەی ئەو ئەگەرانەی دێنە پێش بۆ ناوچەکە کورد ئامادەبێت دامودەزگا فەرمیەکانی لەسەر پێی خۆیان بوەستن و شەرعییەت وەربگرنەوە، بەڵام ئەوەی دەیبینین بێباکییەکی زۆر دەبینین لەلایەن حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە کە لەسەر هەندێک پۆستی حیزبی و حکومی و پۆستی سیاسی دەکەنە گرفتی پێکهێنانی هەم حکومەت هەمیش هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان، کە دەزانین پەڕلەمان ئەوکاتە دەبێتە باڵاترین مەرجەعی سیاسی و یاسادانان لە هەرێمی کوردستان بۆئەوەی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکات، بۆیە دیدی ئێمە ئەوەیە کە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی و دواتریش پەڕلەمان پێکبێت و متمانە بە حکومەتی نوێ بدا و ئەو حکومەتە بچێتە ژێرباری بەرپرسیارێتی قۆناغی تازە بۆ مامەڵەی لەگەڵ بەغدا و لەگەڵ دەرهاویشتەکانی.
* هۆکار چییە کورد بەدرێژای مێژوو لەکاتی ڕووداوەگرنگەکاندا، لەوکاتانەی کە چاوەڕێ دەکرێت گۆڕانکارییەک ڕووبدات و سود لەو گۆڕانکاریانە وەربگرێت ئالەوکاتانەدا لاوازو پەرتەوازەو یەکدەنگ و یەک ڕەنگ نین؟
وەڵام/ قسەیەکی باو هەیە کە ئەمەریکیەکان و ئەوروپیەکان بۆ کورد دەیڵێن، دەڵێن کورد لە جەنگدا جەماوەرێکی بەهێز و باشن، بەڵام لە گفتوگۆ و دانوستانەکاندا لاوازن، کە ئەوە قسەیەکی زۆر ڕاستە، هۆکاری یەکەمیشی ناکۆکی بەینی کوردان خۆیانە، ئەگەر ئێستا سەیری ڕۆژئاوابکەین لەو دۆخە هەستیارەی سوریا کورد سەرقاڵی خۆی و ناکۆکی بەینی لایەنەسیاسیەکوردەکانە کە ئێستا دەزانین کاتی ئەو ناکۆکیانەنییە، بۆ هەرێمی کوردستانیش ئەوە ڕاستە، هەموومان دەزانین ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەیە و کورد دەبێت هەوڵبدات چۆن ئەو فرسەتە بقۆزێتەوە بۆئەوەی بتوانێت جێگەوپێگەی کورد لەو داڕشتنەوە و نوێکردنەوەی ناوچەکەدا بکاتەوە، بۆیە بە پلەی یەکەم هۆکاری ناکۆکییە، هۆکاری بە حیزبی ڕوانینە بۆ پرسە نیشتیمانییەکان ، بەداخەوە پرسی نیشتیمانی و نەتەوەی کراوەتە قوربانی ویستی حیزببی و کەسی، وە ئەوشەڕە مێژوویەی کە لەبەینی دووحیزبی حکومڕان هەیە لەساڵی ١٩٦٤ ەوە تائێستا گرفتیان هەیەو ماوەی ٦١ ساڵە ناکۆکی بەینی خۆیان بووەتە ناکۆکییەکی دەرونی و کاریگەرییان لەسەر خەباتی میللی و نیشتیمانیش کردووە و خاڵی ئەساسی بریتییە لە ناکۆکی
* ئاماژەتان بەوەکرد کە ڕەنگە گۆڕانکارییەک ڕوو لەم ناوچەیەبکات، خوێندنەوەی ئێوە بۆو گۆڕانکاریانە چییە پێتان وایە چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات و کورد تاچەند خۆی ئامادەکردووە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانە؟
وەڵام/ لەدوای تۆفانی ئەقساوە کە لە ئیسرائیل و فەڵەستین ئو شەڕە ڕوویدا دیارە گۆڕانکاری دیکە بەڕێوەیە، بینیمان سوریا بەدوایداهات و دواتریش پێگەی وڵاتانی دراوسێ گۆڕاوە تورکیا پێگەکەی لە قۆناغێکی ترە و ئێران پێگەکەی لە قۆناغێکی دیکەدایە و هەریەکەو بەجۆرێک یەکێکیان بەرەو کیرڤی باڵاو ئەوی دیکەیان ڕووی لە دابەزینە،ئەوەش دەلیلی ئەوەیە ئەو هەموو جوڵە سیاسییەی لە ناوچەکەداهەیە وە چونی دەسەڵاتدارانی بەغدا بۆ ئێران و بۆ بەریتانیا و گفتوگۆکانی ئەو مەتبەخەی کە ئامادەکراوە بۆ گفتوگۆی سیاسی و داڕشتنەوەی ناوچەکە دەلیلی ئەوەیە کە گۆڕانکاری ڕوودەدات، بەڵام گۆڕانکاریەکان چۆنە و کەیە ئەوە دەکەوێتە سەر ئەگەرەکان و گفتوگۆکان، بەڵام پێمانوایە کورد ئەگەر تەنیا و یەکڕیزبێت ئەجێندایەکی نیشتیمانی ڕەسمکات دان و دەزگا شەرعییەکانی خۆی نوێ بکاتەوە و چالاکییان بکات ەوانەیە لەو گۆڕانکاریانەدا چانسی کورد بەرەو بەرزی و بەرەو باشی بێت بە بڕوای ئێمە.