ڕوانگە - ئەردۆغان له‌باره‌ى ئۆجــه‌لانـه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت"ئۆجەلان نایەوێت لەبەندیخانە بێتە دەرەوە."

عەبدولقادر سەلڤی ڕۆژنامەوانی نزیک لەحکومەت‌ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ناوه‌ڕۆكى کۆبونەوەیه‌كى ئەنجومەنی سەرکردایەتی‌ و پەرلەمانتارانی پارتی دادو گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی) ئاشكراكردوه‌.

وتوشیه‌تى:"پرسیاری دۆخی عەبدوڵڵا ئــۆجــەلان‌و ئەگەری ئازادکردن یانیش گۆڕینی سزای بەندکردنی بۆ بەندکردنی ماڵەوە، لەئەردۆغان کراوە، ئەردۆغان لەوەڵامی پرسیارەکەدا وتوویەتی" دۆخێکی لەو جۆرە لەئارادانییەو خۆیشی (ئـ.ـۆجــەلان) نایەوێت لەبەندیخانە بێتە دەرەوە".