ڕوانگە-مارکۆ ڕۆبیۆ کاندید بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاندووە، " پاراستنی کورد لەسوریا لەبەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکایە، پێویستیشە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سزاکانی سەر سوریا هەڵبگیرێن؛.
مارکۆ ڕۆبیۆ لە وەڵامدانەوەی پرسیاری کۆنگرێسمانانى وڵاتهكهیدا ڕایگهیاندوه، "بۆ ڕێگریی لەسەرهەڵدانەوەی داعش، پێویستە واشنتۆن لەهاوکاریکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) بەردەوام بێت".
ڕۆبیۆ، ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەبەرژوەندیی ئەمریکایە بەردەوامبێت لە لەناوبردنی داعش لەسوریا، چونکە ئەو دۆخەی لەو وڵاتە هاتوەتە کایەوە جێگەی گومانە، لهو ڕوهشهوه بهردهوامى هاوكاریهكان بۆ ههسهده زۆر پێویستو گرنگه".
مارکۆ رۆبیۆ ئهوهشى خستۆتەڕوو، "پاراستنی کورد لەسوریا لەبەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکایە، پێویستیشە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سزاکانی سەر سوریا هەڵبگیرێن".