ڕوانگە-کۆبونەوەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)، پرسی گەرمی  میدیا ناوخۆی و هەرێمایەتی و تەنانەت جیهانیەکانیش بوو، کە هەندێک پێیانوابوو کۆبونەوەکەی بارزانی و مەزڵوم عەبدی، لەسەر خواستی تورکیا ئەنجامدراوە و تورکیا ویستویەتییەتی لەڕێگەی بارزانییەوە پەیامەکانی خۆی بە ڕۆژئاوا بگەیەنێت و لەوانەش پرسی خۆ جیاکردنەوەی هەسەدە لە پەکەکە و لێکۆڵەرێکی کوردیش ڕایدەگەیەنێت، ئەو داواکارییە بەشێکە لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی واقیعێکی تر لە سوریا.

دکتۆر سەردار عەزیز، نوسەر و لێکۆڵەر، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی ئەوروپی دەیانەوێت ئەم دیارە و ئەم پەیوەندییە هەبێت.

وتیشی؛ ئەوەی من بیستوومە ئەوەیە کە شتێک دەکرێت لەوەی کە هەندێک کەس لە ڕۆژئاوا ئەوانەی کە خەڵکی سوری نین و هەڵگری ڕەگەزنامەی سوری نین ئەوێ بەجێ دەهێڵن ئەوەش بەشێکە لەو پرۆسەی سەقامگیرکردن و بنیاتنانی واقیعێکی تر بۆئەوەی هەم تورکیا پێی ڕازیبێت هەمیش لەگەڵ سوریا و هەمیش ڕۆژئاوا بتوانێت بمێنێتەوە و هاوپەیمانێتی هەبێت لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا،

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کەئایە، بارزانی داوای کردووە هەسەدە خۆی لە پەکەکە جیابکاتەوە، ئایە ئەمە داوای بارزانییە یان پەیامی تورکیایە؟ دکتۆر سەردار عەزیز، ڕونیکردەوە؛ ئەوەی کە بارزانی وتویەتی ڕەنگە بەشێک بێت لەو پرۆسەیەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش و هەروەها تورکیاش دەیانەوێت، بەڵام ئاسان نییە بزانین ئایە ئەوە داواکاری خودی بارزانییە یاخود تورکیا، چونکە نازانین داواکاریەکان لە پشت دەرگاکانەوەچین، بەڵام لە واقیعدا ئەو داواکارییە بەشێکە لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی واقیعێکی تر بۆئەوەی ڕۆژئاوا بتوانێت بێتە ناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە و پشتیوانی لێبکرێت.

دکتۆر سەردار عەزیز، نوسەر و لێکۆڵەر ئاماژەی بەوەشکرد؛ دۆخی ڕۆژئاوا سەختە و جیاوازە وە خۆی دۆخی ڕۆژئاوا لەوەدا سەختە کە لە بەرامبەر بە تورکیادایە، تورکیا ئەندامی ناتۆیە و وڵاتێکی گرنگە بۆ ئەوروپا و هەروەها وڵاتێکی گرنگە بۆ سیستەمی ڕۆژئاوایی بۆیە مامەڵەکردن هەمیشە دەبێت بە هاوسەنگی بێت،مە ئەمە سەختە بۆ ئەمەریکا و ئەوروپا بۆیە دەبێت ئەم هەنگاوانەبنێن؛.