ڕوانگە - وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، پاش ئەوەی دوێنێ هەینی ٢٠٢٥/١/١٧ لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەوە، هەروەها هەوڵی چارەسەرکردنی درا، بەڵام بەهۆی هەندێ گرفتی تەكنیكییەوە کارەکان دواكەوتووە و بەپێی ئەو پلانەی كۆمپانیای دانەغاز داینابوو بڕیاربوو تا كاتژمێر (8:00)ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/١/١٨ دۆخەكە ئاسایی بێتەوە.
وەزارەتی کارەبا، ئاماژەی بەوەشکردووە.؛بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەمی کارەبایە تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی 250 مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان زیاد كردووە؛.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایشیکردووە.؛ خۆشیەختانە لەمڕۆ شەممە کاتژمێر (8:00) بەیانییەوە پەستانی غاز بۆ ویستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەتەوە و کۆمپانیای دانەغاز چاکسازییەکانی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ تەواو کردووە و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەتەوە و ئێستا 3750 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت؛.