ڕوانگە - لە هێرشێکی چەکداریدا لە باڵەخانەی دادگای تاران دەستڕێژی گولـلە لە ژمارەیەک دادوەر کرا و دوو دادوەر کە سەرۆکی دوو بەشی دادگاکە بوون، کوژران.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکی چەکداریدا لە باڵەخانەی دادگای تاران دەستڕێژی گولـلە لە ژمارەیەک دادوەر کرا و عەلی زارینی، سەرۆکی هۆبەی 39 و محەممەد مەقیسە سەرۆکی هۆبەی 53ی دادگاکە کوژراون.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێرشبەرەکە کارگوزاری دادگاکە بووە و خۆشی کوشتووە لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا.
ئەنجوومەنی دادوەری ئێران دەڵێت، هێرشەکە پلانداڕێژراو بووە.