ڕوانگە - وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووه، عێراق په‌یامێكى به‌تاران گه‌یاندوه‌و جهختیكردوهتهوه، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى گروپه چه‌كداره‌كانى عێراق، پرسێكى ناوخۆیی به‌غدایه‌و په‌یوه‌ندیى به‌هیچ وڵاتێكه‌وه نییه، ده‌شڵێت:"ئێمه وه‌ك عێراق بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ده‌ین".
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو" لەسەردانەکەی ئەمدواییەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، پێمانڕاگەیاندن، زۆرێک لەوڵاتان بۆچونی خۆیان سەبارەت بەدۆخی ناوخۆی عێراق دەخەنەڕوو، بەڵام پرسەکانمان تەنها پەیوەندیی بەعێراقییەکانەوە هەیە، ئەمەش هەموو کەسێک دەگرێتەوە".
فواد حسێن باسی لەوەشکردووە، "عێراق لێکۆڵینەوە لەبیرۆکە جۆراوجۆرەکان دەکات بۆ چارەسه‌رکردنی کێشەی گروپە چەکدارەکان، لەوانە ڕادەستکردنی چەکەکانیانو ڕوکردنە کاری سیاسیی‌و هەروەها تێکەڵکردنیان لەگەڵ حەشدی شەعبی‌و دواتریش سوپاى عێراق، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق پابەندە بۆ گەیشتن بەهەندێک میکانیزم لەپێناو دورکەوتنەوە لەشەڕی ناوخۆ".